من داواکارێکی پەناهەندەییم یان پەنابەرم

ئێمە دەتوانین یارمەتیت بدەین

امبەر بە ڤایرۆسی کۆرۆنا: پاراستنی ئێوە بە سەلامەتی.

هەر وەک ئاگادارن، تەنگژەی بەردەوامی ڤایرۆسی کۆرۆنا واتای ئەوە دەگەیەنێت کە بە هاوتەریبی لەگەڵ ڕێنوێنییەکانی حکومەت، ئێمە پێویست بوو شێوازی کارکردنی خۆمان بگۆڕین بۆ پاراستنی ئێوە بە سەلامەتی.

سەلامەتی، تەندروستی و خۆشگوزەرانی ئێوە کاری لەپێشینەی ئێمە بووە لەم کاتە سەختانەدا. مانگی ئادار (مارس)ی ڕابوردوو ئێمە چووینە سەر خزمەتگوزارییەکی ڕێنمایی تەلەفونی و توانیمان لە مانگی ئەیلول (سێپتەمبەر)ی ڕابوردوەوە ئەوە بکەین بە تەلەفونی بێ بەرامبەر.  لەماوەی 12 مانگی ڕابوردوودا، ئێمە زیاتر لە 30،000 پەیوەندیمان بەدەست گەیشتووە بۆ پشتگیری.

دەتوانیت بە ژمارەی بێ بەرامبەری خۆمان تەلەفونمان بۆ بکەیت بۆ یارمەتی لەنێوان کاتژمێرەکانی 10 ی بەیانی – 2 دوانیوەڕۆدا.

 

پەیوەندییەکەت لەلایەن یەکێک لە ئەندامانی تیمەکەمانەوە جیاکردنەوەی لەپێشترێتی پێ دەدرێت و ئەگەر بتوانین لەو بارەیەوە یارمەتیت بدەین، لەلایەن یەکێک لە کارمەندانی خاوەن ئەزموونی کەیسەوە تەلەفونت بۆ دەکرێتەوە.  ئەگەر پێویستیت بە وەرگێڕ (موتەرجیم) ببێت، ئێمە ئەوپەڕی هەوڵ دەدەین کە وەرگێڕێک لەسەر تەلەفون بۆ تۆ بەردەست بێت.

ئێمە ژمارەیەکی کەم وادەی ڕووبەڕوو لە فەرمانگەکەدا فەراهەم دەکەین بۆ ئەوانەی کە مەترسی بێ خانە و لانەییان لەسەرە. تکایە پەیوەندی بەو ژمارەیەی سەرەوە بکە بۆ دانانی وادە (مەوعید) ێک. بەداخەوە، ئێمە لەم کاتەدا ناتوانین ڕێگە بە خەڵک بدەین کە بەبێ وادە خۆیان بکەن بە فەرمانگەکەدا چونکە ئێمە دەبێت ژمارەی کەسەکان سنوردار بکەین بۆئەوەی بتوانین پەیڕەوی کەنارگیری کۆمەڵایەتی بکەین و خۆمان بە سەلامەتی بپارێزین. سوپاس بۆ تێگەیشتنت.

وانە ئینگلیزییە ڕۆژانەکانمان گوێزراونەتەوە بۆ سەر ئینتەرنێت و ئێمە ئاستێکی باشی بەشداریمان بینیوە – وە گروپی نوێ دامەزراوە بۆ وەڵامدانەوە بە خواستەکان. تۆ دەتوانیت دەستت بە سەرچاوەکانی زانیاری ئیسۆڵ ESOL ڕابگات لەڕێگەی کرتەکردنەوە لێرە

ئێمە وانەی ئینگلیزی ڕووبەڕوومان دەست پێ کردۆتەوە هەفتەی جارێک، بۆ ژمارەیەکی سنورداری خەڵک لە ترینیتی سێنتەر Trinity Centre. ئەگەر حەز دەکەیت لە وانەی ڕووبەڕوو یان گروپەکانی سەر ئینتەرنێتی ئێمەدا بەشدار بیت تکایە پەیوەندی بکە بەinfo@wrc.wales.

گروپی یاریکردنی ئێمە بەبێ ماندووبوون کاریان کردووە بۆ فەراهەمکردنی پشکنینی خۆشگوزەرانی بۆ خێزانەکان، فەراهەمکردنی پشتگیری سەبارەت بە کێشەکانی تایبەت بە خوێندن و فەراهەمکردنی بەستەی یاریکردن بۆ ماڵەوە. ئێمە خۆشحاڵین کە ئاگادارتان بکەینەوە کە وانەی یاریکردنی ڕووبەڕوو کە لە ترینیتی سێنتەر Trinity Centre ئەنجام دەدرێن جارێکی تر دەست بەکار بوونەتەوە.

ئەگەر ئارەزووی بەشدرابوونت هەیە، تکایە پەیوەندی بکە بە مێریڵ Meryl بە ژمارە 697 522 07896.

دەتوانیت هەمیشە ئاگاداری زانیاری سەبارەت بە دوا گۆڕانکارییەکان بیت لەسەر ماڵپەڕی تەندروستی گشتی لە وەیڵز Public Health Wales website ئەگەر هەتا ئێستا بەو کارە هەڵنەساویت.

سوپاس بۆ تێگەیشتنت لەم ماوە سەختەدا و ئێمە چاوەڕوانی ئەوەین کە بەم زوانە چاومان پێتان بکەوێتەوە.

هیوای بەختەوەریتان بۆ دەخوازین و سەلامەت بن،

ئەنجومەنی پەناهەندەیی وێڵز

Help

ئۆفیسی کاردیف

7273 196 0808

ناونیشان: 120-122 Broadway, Cardiff, CF24 1NJ

کاتەکانی دەوام:
دووشەممە: 10:00 – 13:00 14:00 – 15:00
سێشەممە: 10:00 – 13:00 14:00 – 15:00
چوارشەممە: داخراوە
پێنجشەممە: 10:00 – 13:00 14:00 – 15:00
هەینی: 10:00 – 13:00 پاشنیوەڕۆ دادەخرێت
شەمە: داخراوە
یەک شەمە: داخراوە

ئەو خزمەتگوزارییانەی پێشکەش دەکرێن:

یاریدەدانی بەردەوامبوون بۆ ئەوانەی تازە مافی پەنابەرییان وەرگرتووە.
خزمەتگوزاریی ڕێنماییکردن بۆ داواکارانی پەنابەریی.
وانەی ئینگلیزی بۆ داواکارانی پەنابەری و پەناخوازان [Link to ESOL timetable]
پڕۆژەی یاریکردنی مناڵان (لە ترینیتی سەنتەر Trinity Centre - زانیاری زیاتر بەردەستە لێرەدا [link to Space Play Spaces

ئۆفیسی نیووپۆرت

7273 196 0808

ناونیشان: 66 Lower Dock street, Newport, NP20 1EF

کاتەکانی دەوام:
دووشەممە: 10:00 – 13:00 14:00 – 15:00
سێشەممە: 10:00 – 13:00 14:00 – 15:00
چوارشەممە: داخراوە
پێنجشەممە: 10:00 – 13:00 14:00 – 15:00
هەینی: 10:00 – 13:00 پاشنیوەڕۆ دادەخرێت
شەمە: داخراوە
یەک شەمە: داخراوە

ئەو خزمەتگوزارییانەی پێشکەش دەکرێن:

یاریدەدانی بەردەوامبوون بۆ ئەوانەی تازە مافی پەنابەرییان وەرگرتووە.
خزمەتگوزاریی ڕێنماییکردن بۆ داواکارانی پەنابەریی.
وانەی ئینگلیزی بۆ داواکارانی پەنابەری و پەناخوازان [Link to ESOL timetable]

ئۆفیسی سوانزی

7273 196 0808

ناونیشان: Swansea YMCA, SW1 5JQ

کاتەکانی دەوام:
دووشەممە: 10:00 – 13:00 14:00 – 15:00
سێشەممە: 10:00 – 13:00 14:00 – 15:00
چوارشەممە: داخراوە
پێنجشەممە: 10:00 – 13:00 14:00 – 15:00
هەینی: 10:00 – 13:00 پاشنیوەڕۆ دادەخرێت
شەمە: داخراوە
یەک شەمە: داخراوە

ئەو خزمەتگوزارییانەی پێشکەش دەکرێن:

یاریدەدانی بەردەوامبوون بۆ ئەوانەی تازە مافی پەنابەرییان وەرگرتووە.

ئۆفیسی ڕێکسهام

7273 196 0808

ناونیشان: 33 Grosvenor Road, Wrexham, LL11 1 BT

کاتەکانی دەوام:
دووشەممە: 10:00 – 13:00 14:00 – 15:00
سێشەممە: 10:00 – 13:00 14:00 – 15:00
چوارشەممە: داخراوە
پێنجشەممە: 10:00 – 13:00 14:00 – 15:00
هەینی: 10:00 – 13:00 پاشنیوەڕۆ دادەخرێت
شەمە: داخراوە
یەک شەمە: داخراوە

ئەو خزمەتگوزارییانەی پێشکەش دەکرێن:

یاریدەدانی بەردەوامبوون بۆ ئەوانەی تازە مافی پەنابەرییان وەرگرتووە.
خزمەتگوزاریی ڕێنماییکردن بۆ داواکارانی پەنابەریی.

Our Events